لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن دڵنیایی دەدرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئێمە وەك نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی گرێبەست هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبكرێت.

پێشتر راگەیەندرا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە داهاتی ناوخۆ دابیندەكرێت كە مانگانە لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکرێت و کۆدێکی ئەمنیی تایبەتیان پێدەدرێت

پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی تۆماری ساڵی رابردوویان هەیە دەتوانن تابلۆیەکی تایبەت وەرگرن. بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەکە…
Total
0
Share