ساڵێک بەسەر گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی-دا تێپەڕی

ئەمڕۆ 19/5/2025، ساڵێک بەسەر گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و وەفدی یاوەری، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیەوە، تێپەڕی.

پاش گیانلەدەستدانی رەئیسی، مەسعود پزیشکیان وەک یەکەم سەرۆک کۆماری ریفۆرمخواز لە دوای ساڵی 2005ـەوە، بووە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و حکومەتێکی لە هەردوو پارتی ریفۆرمخواز و پاراستنخواز، پێکهێنا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بەرجەستەکردنی هاوسەنگیی سیاسیی ناوخۆیی و دوورخستنەوەی ئەو دوو پارتە، لە گرژییەکانیان لەبارەی پۆستە حکومییەکان.

پزیشکیان، جیاواز لە سەرۆک کۆماری پێشوو، خواستی خۆی دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیی تاران، بە ئامانجی هەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەکان و راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.

سەرەڕای کرانەوە بەڕووی رۆژئاوا، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران لە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکاندایە لەگەڵ رووسیا و چین و، وەک “هاوبەشی ستراتیژی” ناویان دەبات.

پزیشکیان پاش دەستبەکاربوونی، لە یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتەکەیدا، سەردانی عێراقی کرد، کە تیایدا 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بوارە جیاجیاکاندا واژووکرد، دواتریش وەک یەکەم سەرۆک کۆمار لە مێژووی ئێراندا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەجیا، سلێمانی و هەولێری بەسەرکردەوە.

لەئێستادا ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی عومان، دەستیانکردووە بە دانوستان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی تارانەوە و تائێستا، هەردوولا گەشبینیی خۆیان بە گفتوگۆکان دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان: چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لە دێرحافر دەکشێنەوە

دوای سەردانیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ دێرحافر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە، میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، چەکدارانی سوریا لە سنووری…
زیاتر ببینە

فەرهاد شامی: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش شکستیان هێنا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین

وتەبێژی هەسەدە ئاشکرایدەکات، لە ئەگەری شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەن. فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
Total
0
Share