هەڤاڵ ئەبوبەکر: زیاتر 50% ی پارەی نەختینەی چاپکراوی بانکی ناوەندیی عێراق لە سلێمانییە

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، زیاتر 50% ی پارەی نەختینەی چاپکراوی بانکی ناوەندیی عێراق لە سلێمانییە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، وزە، ئاوی پاک، ژینگە، زەوی کشتوکاڵی، ڕێڕەوی نوێی بازرگانی، دەستی کار، ئاسایش، بازاڕەکان، لە جیهاندا لە قەیراندان هەموو ئەمانە لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی دەرفەتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین زەوی کشتوکاڵی، زۆرترین ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی لای ئێمەن، سەنتەرێکی گرنگی بەیەکگەیاندنی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاین بە ئەوروپاین، لە دەوحە و ئەستانبوڵ و دوبەی نزیکترین، ئەگەر دۆستەکانمان ئەو بەهانانەیان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نەمێنێت نزیکترین خاڵی ئەو دوو جەمسەرەی دونیایە، کە قەرەباڵغترین رێڕەوی بازرگانی و گەشتیاریی و گواستنەوە ئاسمانییە لە هەموو دونیادا.

جەختیشیکردەوە، دەرفەتەکان لە سلێمانی و هەوڵەکان بۆ پێشخستنی زۆرن، رێژەی 50% ی پارەی نەختینەی چاپکراوی بانکی ناوەندیی عێراق لە سلێمانییە،زۆرترین ئاڵۆگۆڕی بازرگانی پارێزگاکانی عێراق لە سلێمانییە، زۆرترین پرۆژەی وەبەرهێنان کە پارەکەی ناوخۆیی بێت لە سلێمانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان یاروەیس: هەرێم دەتوانێت پابەندی بڕیاری قەدەغەکردنی تێلیگرام نەبێت

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەرێم دەتوانێت پابەندی بڕیاری قەدەغەکردنی تێلیگرام نەبێت. کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە…
زیاتر ببینە

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی دوو ماتۆڕسواری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ دوو ماتۆڕسوار برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share