بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە هێرشی كردبووە سەر ماتۆڕسوارێك.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شەقامی شەست مەتری لە شاری هەولێر شوفێرێكی تاكسی و شوفێرێكی ماتۆڕسكیلی (دیلیڤەری) لەسەر شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل دەبێتە دەمەقاڵییان دواتر توندوتیژیی لێدەكەوێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شوفێری تاكسییەكە لە شوفێری ماتۆڕسكیلەكە دەدات و برینداریكردووە و دەكات و دواتر هەڵاتووە، بەڵام دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداو، دەست بە لێكۆڵینەوە كرا و دوای تۆماركردنی سكاڵا، شوفێری تاكسییەكە لەلایەن تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیر كرا، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دراوەتە دادگا و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.