ماوەی دوو رۆژە نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە و هاتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە یەک مانگدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 159 دۆلار دابەزی.
دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا هاوکاتە لەگەڵ ئەو ئالنگارییە سیاسییانەی جیهان بەخۆیانەوە دەبینێت.
دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە لایەن و رووسیا و ئۆکرانیا لەلایەکی دیکە، سەردانەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی ئابووری گەورە بەشێکن لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ.