کۆشکی سپیی ئەمریکا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کاتیی سوریای بڵاوکردەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا کۆبووەوە، کۆشکی سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەوەی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ چەند داوایەکی لە شەرع هەبووە لەوانە، بە هەموو تیرۆریستانی بیانی بڵێت سووریا جێبهێڵن، واژوو لەسەر رێککەوتنی ئەبراهام لەگەڵ ئسرائیل بکات، تیرۆریستانی فەڵەستینی دووربخاتەوە، بەرپرسیارێتیی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەئەستۆ بگرێت و هەروەها بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، یارمەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بدات.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا داوای لە ترەمپ کردووە هانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بدات بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازی سوریا.
