بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌وه‌ی ریكلامی بۆ ده‌كرێت سەبارەت بە هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به 300 دۆلار، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و فێڵكردنه له خه‌ڵك.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به‌و بانگه‌شه و ریكلامانه نه‌كه‌ن كه له سوشیاڵ میدیا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی به‌ده‌ل حه‌ج له جیاتی كه‌سی مردوو یاخود كه‌سی په‌ككه‌وته، چونكه سعودیه ئه‌مساڵ رێككاری توندی گرتووته‌به‌ر له چوونی هه‌ر كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌تی حه‌ج بۆ خاكی عه‌ره‌فه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌كی سعودی مۆڵه‌تی حه‌جكردن وه‌ربگرێت ده‌بێت بڕی سێ هه‌زار دولار بدات، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ریكلامی بۆ ده‌كرێت به هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به 300 دۆلار هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و فێڵكردنه له خه‌ڵك.
جەختیشیکردەوە، به‌ڵێننامه‌مان به هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه پڕكردووته‌وه كه پێویسته پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك رێككاری توندی یاسایی و كارگێری له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر، تا ئه‌و ئاسته‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.