توێژینەوەیەک: هۆکارە بۆماوەییەکان کاتى پێگرتنى منداڵ دیاریدەکەن

توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایدەکات کە کاتى هەنگاوە یەکەمەکانى منداڵ بەشێوەیەکى سەرەکى پەیوەیستە بە جینەکانیانەوە و، هۆکارە بۆماوەییەکان بەرپرسە لە نزیکەى چارەکێکى جیاوازییەکانى کاتى پێگرتنى منداڵ.

بەپێى توێژینەوەکە زۆرینەى منداڵان هەنگاوەکانى یەکەمیان لە ماوەى نێوان تەمەنى هەشت مانگى و 24 مانگى دەنێن، لەکاتێکدا ساڵانێک توێژەران پێیان وابوو کە هۆکارە دەرەکییەکان کاریگەرییان لەسەر کاتى پێگرتنى منداڵ هەیە، ئەم ئەنجامە نوێیە دەریدەخات کە هۆکارە بۆماوەییەکانیش کاریگەریی گەورەیان هەیە.

دکتۆر ئانا گوى، ئامادەکارى توێژینەوەکە دەڵێت، “زۆر جار باوان نیگەران دەبن لەوەى زوو پێگرتن یان دواکەوتنەکەى نیشانەیەکى خراپە یاخود دەشێت هەڵەیەکیان کردبێت”.

وتیشى، “دەبینیت بۆماوە رۆڵێکى گەورە دەگێڕێت لە کاریگەرکردنەسەر کاتى ئەم قۆناغە”.

توێژینەوەکە روونیشیدەکاتەوە، ئەو هۆکارە بۆماوەییانەى کاریگەرى لەسەر کاتى پێگرتنى منداڵ هەیە، بەشێکە لە هەمان هۆکارى بۆماوەیى کە کاریگەرى لەسەر گەشەى مێشک هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share