سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت،بریكارەكانی خۆراك ئاگاداردەكەینەوە سبەی پێنجشەمممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەشەخۆراكەكە بریتییە لە زەیت، شەكر، برنج، نیسك، لەتكە نۆك، نۆك و دۆشاوی تەماتە و ئەو بریكارانەی تاوەكو ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بڕی 16 هەزار دینار زیاتر داخڵی ڤیزەكارت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی 2025.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێت ڤیزەكارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت و هەر بریكارێك پێشەكی پارە پێشكەشنەكات و لیستی بریكاری نەباتەوە بەشەخۆراكی بۆ ناچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: مەسرور بارزانی و حكومەتەكەی دوای ساڵێك بەڵێنەكانیان لەبارەی كێشەی زەوییەكانی 8ی حەسارۆكەوە جێبەجێنەكرد

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی و وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتەكانی دیكە دوای ساڵێك لەبەڵێنەكانیان كێشەی زەوییەكانی 8ی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت پڕۆژەیەکی پێشکەشی پارتی کردووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی پرۆژەیەکی پێشکەشی پارتیی کردووە و…
Total
0
Share