جەمال کۆچەر: تەیف سامی لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەترسێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، تەیف سامی بەرپرسیارێتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەڵناگرێت.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە پرسی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان تەیف سامی دەترسێت لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەکەی.

باسیلەوەشکرد، پێشتر تەیف سامی وتوویەتی پشتیوانیی لە حزب و عەشیرەت نییە، بۆیە لە ترسی راپێچکردنی بۆ یاسا لە داهاتوودا لەسەر پرسی ناردنی مووچە بەرپرسیارێتی هەڵناگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بانگهێشتکردنی تەیف سامی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سوودی نابێت، چونکە ئەگەر بانگهێشتی بکەینەوە، بڵێین مووچە هەرێم بنێرە وەک هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت، “دەبێت هەرێم پابەندی رێکەوتنەکە بێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندێکی دیجیتاڵی “دزەكردنی داعش” بۆ ناو داتا ئەلیکترۆنییەکانی بەغداد و هەولێر ئاشکرادەکات

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای (DMC) ڕایدەگەیەنێت، دەیان سایتی ڕێکخراوی داعش سوودیان لەو خزمەتگوزارییانە وەرگرتووە کە کۆمپانیای “Cloud Flare” لە…
زیاتر ببینە

هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێتكراوەكانی بڵاوكردەوە

راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشكراوەكانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی راگەیاند. خیسوس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی…
Total
0
Share