وەزیری شارەوانیی هەرێم رایگەیاند، “لەناو قەڵای هەولێر هۆتێل دروستدەکرێت”.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، “لە رووی سوودوەرگرتن لە شوێنە مێژووییەکان بۆ کەرتی گەشتوگوزار هێشتا لە سەرەتاداین، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئەو شوێنانە لە دەرەوەی شارەکانن”.
وتیشی، “لەناو شارەکانیش چەند شوێنێکی مێژوویی هەن بۆ نموونە قەڵای هەولێر کە کۆمسیۆنێکی تایبەتی هەیە بە ناوی کۆمسیۆنی باڵای سەرپەرشتیی نۆژەنکردنەوە کە کارەکانی بەپێی رێنمایی یۆنسکۆ بەڕێوەدەچن و رێکخستنەوەی شەقامەکانی لە تەواوبووندایە”.
باسی لەوەشکرد، “یەکێک لە بیناکانی ناو قەڵاکە دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی وەک میوانخانە سوودی لێببینرێت”.