سێ فڕۆکەخانەی نوێ لە عێراق دروستدەکرێن

جێگری سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ لە 10/6/2025 دەست بە کارەکانی دەکات. دەشڵێت، عێراق پلانی هەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 دوو فڕۆکەخانەی دیکە، جگە لە فڕۆکەخانەی موسڵ، دروستبکات.

باقر ساعدی، جێگری سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاش وێرانبوونی لە ساڵی 2014ـدا، رێژەی تەواوکردنی قۆناغە جیاوازەکانی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ 90%ی تێپەڕاندووە و کارەکان خێراتریش دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو فڕۆکەخانەی دیکە لە قۆناغی دروستکردندان، ئەوانیش فڕۆکەخانەکانی (ناسریە و کەربەلا)ـن و تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواودەکرێن.

دەشڵێت، ئەو فڕۆکەخانانە بەشدار دەبن لە کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی بەغداد و بەسرە، هەروەها بەرزکردنەوەی هاتوچۆی ئاسمانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: کاتێک باسی کشانەوەی هاوپەیمانان دەکەین، مەبەستمان پچڕانی پەیوەندییەکان نییە

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دووپاتیکردەوە کە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مانای پچڕانی پەیوەندیییەکان…
Total
0
Share