ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند یاسایەک دەکات

بڕیارە سبەی دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و چەند یاسایەک خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا، دەنگ لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای هاوسەنگكردنی بڕوانامە باڵاكانی عەرەبی و ئەوروپی دەدرێت.

بەپێی خشتەکە، لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای پاراستنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە دەكرێت و هاوکات، خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای پەروەردە، ژمارە 22 دەكرێت.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پاراستنی ژینگە دەكرێت و لە کۆتاییشدا، خوێندنەوە بۆ راپۆرتی هەمواركردنەوەی یاسای پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share