دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سیاسەتی نوێی بازرگانیی وڵاتەکەدا، رەنگە پێویستبكات منداڵانی ئەمریکی تەنها دوو یاریی منداڵانیان هەبێت، لە جیاتی 30 دانە.
ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، “ململانێی گومرگی لەگەڵ چین، رەنگە ببێتەهۆی کەمبوونەوەی یاریی منداڵان و بەرهەمە گرانبەهاکان لە ئەمریکا، ئەمەش هۆکارێکە بۆ گرانبوونی ئەو کاڵایانە، بەڵام چین زیاتر بەدەست ئەم ململانێیەوە دەناڵێنێت”.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی “لاوازبوونی ئابوریی ئەمریکا”، پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە کرد و وتی، “ئەمە بازاڕی بایدنە، نەک ترەمپ”، جەختیشی لە بەردەوامیی سەپاندنی باجەکان بەسەر وڵاتانی دیکەدا کردەوە، وەک رێگەچارەیەک بۆ باشترکردنی ئابوریی ئەمریکا.