مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: یەكێتی هەمیشە پشتیوانی چینی كرێكاران بووە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ” یەكێتی هەمیشە پشتیوانی چینی كرێكاران بووە”.

ئەمە دەقەكەیەتی:

لە یەكی ئایار رۆژی جیهانیی كرێكاراندا، پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت كرێكاران و رەنجدەرانی بازوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین.

لە مێژووی كوردستاندا كرێكاران وەك چینێكی كاریگەر، وێرای خەباتی چینایەتیان بۆ بەدیهێنانی مافە پیشەییەكانیان، لە خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەییشدا بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورد پێشەنگ بوون و قوربانییەكی زۆریان داوە.

لەم بۆنە مێژوییەدا كە لە جیهاندا بۆ رێزلێنان لە خەباتی كرێكاران دیاریكراوە، تەئكید لە سیاسەتی نەگۆڕ و چەسپاوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەینەوە كە هەمیشە پشتیوانی چینی كرێكاران بووە بۆ جێبەجێكردنی گشت مافەكانیان لەپێناوی نەهێشتنی چەوساندنەوەی چینایەتی و چەسپاندنی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی لەچوارچێوەی هەردوو یاسای نوێی كار و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كە لە سایەیاندا ژیانێكی شایستە بۆ كرێكاران فەراهەمبكرێت.

درود بۆ گیانی پاكی ئەو كرێكارانەی لە تێكۆشان و مەیدانی كاردا گیانیان بەخشیوە، سەركەوتن بۆ خەباتی سەندیكایی و پەرەپێدانی ناوەرۆكی كۆمەڵایەتی تێكۆشانی دیموكراتی و نیشتمانیی لەپێناوی بەدیهێنانی مافەكانی كرێكاران دەخوازین.

پیرۆزە یەكی ئایار

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین، جەختیشدەكاتەوە بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچە بۆ خانەنشینان دەستپێدەكات…
Total
0
Share