سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەرکرد

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی رادەستی نوخشە ناسیح، پارێزگاری بەوەکالەتی شارەکە کرد.

د. لەتیف رەشید کاتژمێر 11:35 مەرسومەکەی رادەستی پارێزگاری هەڵەبجە کرد، کە هاوکاتە لەگەڵ ساتی دەستپێکردنی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.

دوێنێ دووشەممە، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش واژووکردنی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رەوانەی وەزارەتی دادی عێراق دەکرێت.

وتیشی، پاش 15-20 رۆژ لە رەوانەکردنی بۆ وەزارەتی داد، پرۆژەیاساکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەکرێتەوە و بەرەسمی هەڵەبجە دەبێتە پارێزگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوەکو ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموونی ئەو هەڤاڵانە وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان کرد. لە دیدارێکدا…
Total
0
Share