نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەشدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە سبەینێوە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە لە سبەینێوە 80 تانكەر لەو نەوتە سپییەی كە لەلایەن عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت ئەو نەوتە سپییەی كە دەنێردرێت لە هەڵەبجە، خورماڵ، سەیدسادق، شارەزوور و سلێمانی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی قەزای کەلار…
Total
0
Share