وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی وەزارەت بۆ ئەوەیە، یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراو لە ئەمساڵدا بەهێزبکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەت، راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیا و وەزارەتەکانی کەرتی نەوت کۆبووەوە و باسیان لەو بابەتانە کرد، کە لە بەرنامەی کاری وەزارەتەکەدا هەیە.
وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە “گرنگیی دابینکردنی سووتەمەنیی پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا” کردەوە، لە غازی بەرهەمهێنراو، هاوردەکراو و جۆرەکانی تری سووتەمەنی.
وتیشی، وەزارەت پلانی بەهێزکردنی یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی هەیە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەکارهێنانیان لە هاوینی ئەمساڵدا، بەمەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.