بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکان بۆ یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا بەردەوامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ یەکهەڵوێستی کورد بەردەوامن و یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات تا ئەم ئامانجە نیشتمانییە بەدیبێنێت و بە یەک ستراتیج لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا گفتوگۆ بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە پابەندبوونی هەموولایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پەرۆشانە پێویستی پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان و یەکخستنەوەی ماڵی کورد و یەکگوتاری سیاسی بەرامبەر پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ یەکهەڵوێستی کورد بەردەوامن و یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو ئەم ئامانجە نیشتمانییە بەدیبێنێت و بە یەک ستراتیج لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا گفتوگۆ بکرێت بۆ پاراستنی مافی گەلی کورد و سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كەسەی شامپۆی بە ئۆنلاین فرۆشتبوو و بووە هۆی تێكچوونی تەندروستیی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە…
Total
0
Share