راگەیەندراوێك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامە لە كارەكانی تایبەت بە نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران و تۆماركردنی هێزە ئەمنییەكان و جێبەجێكردنی گۆڕانكاری لە داتای دەنگدانی گشتی بۆ دەنگدانی تایبەت وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردووەتەوە، “ئەو دەنگدەرانەی پێشتر ناوی خۆیان لە هێزە ئەمنییەكان تۆمارنەكردووە و كارتی دەنگدانیان نییە یان كارتێكی كۆنیان هەیە دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن بۆ تۆماركردن و نوێكردنەوەی داتاكانیان بەشێوەی بایۆمەتری”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەوانەی كە كارتی بایۆمەترییان هەیە دەتوانن بنكەی دەنگدان بگۆڕن بۆ ناوەندێكی تایبەت بە دەنگدان بە مەرجێك ژمارەی ئامارییان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفر دەکەن

ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕۆژئاوای کوردستانیشی بێبەشنەکردووە و ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجی دانیشتووی قامشلۆ لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفریان…
Total
0
Share