وەزیرێکى کورد لە بەغداد: لەمەودوا کێشە بۆ مووچە دروستنابێت

وەزیرێکى کورد رایدەگەیەنێت، چى دیکە کێشە لەسەر مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم دروستنابێت.

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “چی دیکە هیچ کێشە لەسەر مووچە دروست نابێت، هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا دێت”.

رێکانى روونیشیکردەوە، “زۆر کێشە هەبوون و وردەکاریی بچووک هەبوون، ئەمە یەکەمجارە هەردوو حکومەت لەسەر یەک ئاست کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان؛ پەیوەندی هەردوو حکومەت باشە و پێموایە چیدیکە کێشە دروست نابێت”.

سێ مانگى رابردووى ئەمساڵ مووچەخۆرانى هەرێم تاڕادەیەک گرفتى مووچەیان چارەسەرکرا و لەئێستاشدا چاوەڕوان دەکرێت هەرێم لەم هەفتەیەدا لیستى مووچەى ئەم مانگە رەوانەى بەغداد بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك 90 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، 90 كەس بەهۆی خراپيی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك ئەمڕۆ…
Total
0
Share