جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەکات، گرێبەستی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی 2020 بكرێتە هەمیشەیی.
نوسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەدواداچوونی مەندەلاوی بۆ مافەكانی كەرتی پەروەردە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنیان، ناوبراو بە رەسمی داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە، گرێبەستی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی 2020، بكریتە هەمیشەیی كە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی بەغداد كاردەكەن، دوای ئەوەی زیاتر لە سێ ساڵ خزمەتی گرێبەستیان تەواوكردووە.
مەندەلاوی جەختدەکاتەوە، ئەم داواكارییانە لەگەڵ راسپاردەكانی دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران یەكدەگرێتەوە و وەک خۆی دەڵێت، “گرنگە پشتیوانیی مامۆستایان و پەروەردەكاران بکرێت، کە پایەیەكی بنەڕەتین لە بنیاتنانی كۆمەڵگادا”.