عەممار حەکیم: هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەم کاتەدا گونجاو نییە

عەممار حەکیم

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە بەشداری یەکێک لە پانێڵەکانی نۆیەمین دیداری سلێمانی کرد و لەبارەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردەکانی داهاتووی عێراق قسەیکرد.

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە نۆیەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، قەدەری ئێمە لە عێراق وایە کە دراوسێی ئێرانین و مێژوو و کەلتورمان پەیوەستە بە ئێرانەوە، ئێران رۆڵێکی بەرچاوی لە بونیادنانەوەی عێراق هەبوو، ئێران دۆست و دراوسێیەکی نزیکمانە، هاوکات ئەمریکاش دۆستێکی دووری عێراقە، من باوکم لە کاتی خۆیدا داوای دانوستانی ئەو دوو وڵاتەی کرد، ئەمڕۆش ئەو دانوستانەی دەکرێن لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەبێت هەردوولا رەچاوی هێڵێ سووری نێوانیان بکەن و بگەن بە ئەنجامێک ئەگەر گفتوگۆ نەبێت کاریگەری خراپی لەسەر ناوچەکە دەبێت.

وتیشی، لە دانوستانەکانی شەممەی رابردوو گفتوگۆی باشیان کردووە، هیوادارین بۆ گفتوگۆکانی داهاتوویان باشتری بکەن، هیچ کام لەو وڵاتانە لەم کاتەدا جەنگیان ناوێت.

ئاشکراشیکرد، دەستوور باوکی یاساکانە، دەبێت سیاسییەکان لە عێراق بەپێی دەستوور مامەڵە بکەن، دەبێت چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت، ئێمە چەندین جەنگمان بینی سوپا نەیتوانی وڵاتەکە بپارێزێت، خەڵك خۆی چەکی هەڵگرت، باوەڕپێهێنانی لایەنەکان بۆ دانانی چەک کاتی دەوێت.

وتیشی، لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە بەغداد بەڕێوەبچێت، بانگهێشتی زۆرێک لە سەرکردەکانی 22 وڵاتی عەرەبی دەکەین.

سەبارەت بەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان وتی، دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە هەموو لایەنەکانەوە پەسەندکرا و ئەم هەڵبژاردنەی داهاتوو هاوسەنگی لەنێوان دەنگدەر و کورسییەکان دروستدەکات، ئیمە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی یاسای هەڵبژاردن نین کە تاکلایەنانە بڕیاری لێبدرێت، پێم وایە ئەم کاتە کەمەی کە ماوە گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن گونجاونییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی…
Total
0
Share