هێڵێكی شەمەندەفەر لە نێوان عێراق و ئێراندا دروستدەکرێت

هێڵێكی شەمەندەفەر لە نێوان عێراق و ئێراندا دروستدەکرێت کە لەنێوان کەربەلا بۆ تاران جێبەجێدەکرێت.

میر حسێن موسەوی، جێگری بەڕێوەبەریی هێڵی ئاسنی ئێران رایگەیاند، پلانی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەریی نێوان کەربەلا بۆ تاران لەماوەکانی داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە، دوای رەزامەندیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکە پێویستی بە رەزامەندیی بەرپرسانی عێراق هەیە بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی و لەنێوان کەربەلا و تاراندا جێبەجێدەکرێت و ئاسانکاریی بۆ هاتوچۆی گەشتیاریی دەکات و دەبێتە ئامرازێکی گرنگی گواستنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق تاکە وڵات نییە کە ئێران پلانی جێبەجێکردنی شەمەندەفەریی لەگەڵدا هەیە، بەڵکو داواکاری ئاراستەی تورکیا و ئەفغانستانیش کراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەمەندەفەریی هاوبەش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌نها دواى 12 ڕۆژ.. دادگاییكردنى بكوژی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئاب و دواى 12 ڕۆژ له‌ كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا، دادگاییكردنى بكوژه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share