بەهای زێڕ بەرزبووەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 62 دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 66 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و چوار دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share