کەشناسیی هەرێم: بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچرپچر و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، کاریگەری ئەم ناجێگیرییە لە کەش سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک سنووری پارێزگای هەولێر و لە شەودا دەگاتە سنووری ئیدارەى راپەرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ بەشێک لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە دواینیوەڕۆوە دووبارە کاریگەری ئەم ناجێگیرییە لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێک کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاران بڕیاریدا ‏

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌هۆی به‌فر و ‏سه‌رماوە ناتوانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت.…
Total
0
Share