25 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 25 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیری کورد، ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت.

ئیبراھیم ئەحمەد فەتاح، ناسراو بە بلە 6ی ئازاری 1914 لەدایکبووە، رووناکبیر و نووسەر و خەباتکاری سیاسیی خەڵکی سلێمانی و باشووری کوردستان بووە، لە رۆژنامەکانی ژیان، خەبات، کوردستان کاری نووسینی کردووە.

لەگەڵ خوێندن، تێکۆشانی سیاسی دەستپێکردووە، لەبەر ھەلومەرجی تایبەتی ئەو کات، دەچێتە دەرەوەی وڵات و تاوەکو دوایین رۆژی تەمەنی لە شاری لەندەن دەمێنێتەوە.

ئیبراهیم ئەحمەد، رۆژی 8ی نیسانی 2000 کۆچی دواییکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما 6 تا 8 پلە دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی…
Total
0
Share