بەپێی نوێرین زانیارییەکان لەسەر نرخی نەوت، کە بازاڕی جیهانی نرخی نەوت بڵاویکردووەتەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس نزمترین ئاستیان لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمارکرد.
بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، بەراورد بە نرخی چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بە رێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە.
بازاڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 65 دۆلار و 58 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، گەیشتووەتە 61 دۆلار و 99 سەنت بۆ یەک بەرمیل.
بەپێی زانیارییەکانی بازاڕەکە، لە رۆژی دووی ئەم مانگەد (نیسان) نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوایی 71 دۆلار و 80 سەنت بووە، بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی بریتییە لە 61 دۆلار و 99 سەنت و نرخەکەی 10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نزمبووەتەوە، نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنتیش نزیکەی 10 دۆلار بەرورد بە نرخی چەند رۆژی رابردوو نزمبووەتەوە.
بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابوری، دابەزینی نرخی نەوت بەم رێژەیە، دەگەرێتەوە بۆ بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی زیادکردنی رێژەی باج بەسەر وڵاتانی جیهاندا، کە ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی وڵاتان و بارودۆخێكی نا سەقامگیری بۆ نەوت و دەرمەتە سروشتییەکان دروستکردووە.