بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

رۆژی یەكشەممە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی، لە شاری سلێمانی لە كارگەی كەلتووری بەڕێوەدەچێت.

ئامانج لە كۆڕ‌بەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی، خستەڕووی كێشەكان و چارەسەری داهێنەرانەیە، بە سوود وەرگرتن لەو داهێنانانەی كە لەلایەن گەنجانەوە دەخرێنەڕوو، لەهەمانكاتدا، جگە لەسوودی گشتی، كەسی داهێنەر سوود لە پڕۆژەكە لێوەردەگرێت و خاوەن بیرۆكەكە دەبێتە خاوەنی پڕۆژەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە کاتی…
Total
0
Share