راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ملیاردێری جیهانی ئیلیۆن مەسک 130 ملیار دۆلاری لە سامانەکەی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا لە پلەی یەکەمی دەوڵەمەندترینەکانی جیهانە.
راپۆرتەکە لەلایەن پێگەی بلومبێرگەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە مەسک 130 ملیار دۆلاری سامانەکەی لەدەستداوە کە دەکاتە رێژەی 30% ی سامانەکەی.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، لە ئێستادا کۆی گشتی سامانەکەی ئیلیۆن مەسک 302 ملیار دۆلارە لە ئێستادا، بڕی 100 ملیار دۆلار لەسەروو سامانەکەی جیف بیزوس دووەمین دەوڵەمەندی جیهانە.
کەمبوونەوەی سامانەکەی ماسک بەهۆی دابەزینی رێژەی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلایە، کە سەرچاوەی سەرەکی سامانەکەی ماسکە.