بەهای زێڕ دابەزی

ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 34 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 37 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 71 دۆلار.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهای ئەمڕۆی ئۆنسەیەک زێڕ بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە 3/4/2025، نزیکەی 77 دۆلار دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share