وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکرێت

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکرێت”.

لە راگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبای هەرێمدا هاتووە، “بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ، کۆمپانیای دانەغاز پرۆسەی سازدانەوە و چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجامدەدات”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “پرۆسەکە لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و سێ هەفتە دەخایەنێت، هەریەک لە وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز، هەماهەنگیی نزیکیان دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “چاوەڕواندەکرێت لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە، ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share