بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەیش پلەكانی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسكە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم وە زیاتر لەناوچە شاخاوییەكان و سنووری رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی كاریگەری دەمێنێ پاشان بۆ كاتەكانی ئێوارە كەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور پەلەهەور دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە و بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی دوێنێ یەكشەممە ئەمڕۆ پلەی گەرمی شەش بۆ هەشت پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە پێشبینییەكانیان بۆ كەشوهەوای سبەی سێشەممە، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرایكرد، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوایی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت پاشان بۆكاتەكانی درەنگ دابارین بەشێوەی نمەباران لەسنووری رۆژئاوا و پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات پاشان بۆ كاتەكانی بەیانی رۆژی چوارشەممە كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی تر بەشێوەی تاوەباران وبروسكە.
هەروەها، سبەی بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە نێوان دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلە
سلێمانی : 23 پلە
دهۆك : 23 پلە
كەركوك : 28 پلە
زاخۆ : 23 پلە
هەڵەبجە : 23 پلە
سۆران : 22 پلە
حاجی ئۆمەران : 15 پلە
گەرمیان :26 پلە