وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: دڵنیابووین كە مانگ بینراوە و كراوەتە جەژن

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم دەڵێت، “دڵنیابووین كە مانگ بینراوە و كراوەتە جەژن”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند، دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڕیاری لیژنەی باڵای بینینی مانگ بووە كە پشت بە بەڵگە شەرعییەكان بەستراوە.

جێی ئاماژەیە شەوی رابردوو هەرێمی كوردستان بڕیاردرا رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت و لە عێراق ئەمڕۆ تەواوكاری مانگی رەمەزانە و سبەی جەژنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانیان ناگۆڕن سزانادرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، دەنگۆیەک لەبارەی سزادانی ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان ناگۆڕن، رەتدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم…
Total
0
Share