ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان لە عێراق دەکات

ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات و جارێکی دیکە داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، جۆی وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی عێراق کردووە و رایگەیاندووە، پێویستە سەرجەم گروپە چەکدارەکانی عێراق و لەنێویشیاندا حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێنەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، وێڵسن داوایکردووە بە تەواوەتی گرووپە چەکدارەکان لە عێراقدا بوونیان نەمێنێت و لەلایەن حکومەتەوە کار بۆ هەڵوەشاندنەوەیان بکرێت.

پەیامەکەی وێڵسن لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا بەرپرسانی باڵای ئەمریکا پەیامیان ئاراستەی حکومەتی عێراق کردبوو، دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە چەکدارانەی لە دەرەوەی بازنەی دەوڵەتن و سەر بە دامەزراوە حکومییەکان نین، هاوکات بە مەترسیش ناویان هێنراوە بۆ سەر ئاسایشیی عێراق و ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان رادەگەیەنن. ئەنجومەنەکە…
زیاتر ببینە

زمانی كوردی لە بەغداد پەراوێزخراوە.. پەرلەمانتارێك كاربەدەستانی كورد بە كەمتەرخەم دادەنێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمیی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نەتوانراوە زمانی كوردی گرنگی زیاتری پێبدرێت و وەكو…
Total
0
Share