وەرگرتنی جەژنانە لەلایەن کارگوزاری گەڕەکەکانەوە قەدەغەکرا

بەرپرسی پرۆژەکانی کۆمپانیای خالید شینکی رایگەیاند، هەر کارگوزارێک داوای پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان بکات سزادەدرێت.

ئامانج حیسامەدین بەرپرسی پرۆژەکانی کۆمپانیای خالید شینکی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داواکردنی پارەی جەژنانە و لێدان لە دەرگای ماڵان لەلایەن کارگوزاری کۆمپانیاکانەوە قەدەغەیە، هەر کۆمپانیایەک کارگوزارەکانی ئەو کارە بکەن بە بڕی 500 هەزار دینار سزای دارایی دەدرێن و جگە لەوەش کارگوزارەکە خۆی سزادەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێدانی جەژنانە بە ئارەزوومەندانە لەکاتی جەژن و جگە لەو کاتەش ئاساییە و ناتوانین رێگای لێبگرین، چونکە جاری واهەبوو بینیومانە هاوڵاتییان خۆیان کارگوزارەکانیان راگرتووین و پێیان خۆشبووە هاوکارییان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندێک و پۆلیسێکی…
Total
0
Share