نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی سێ لە سلێمانی دیاریکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئازار دیاریکرد، کە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجییی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 268 دینار، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە”.
کارەبای سلێمانی باس لەوەشدەکات، “پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”.