ئەنجومەنی باڵای دادوەری: مانگی رابردوو نزیکەی چوار هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری تایبەت بە دۆسیەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە ماوەی مانگی دوو-دا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە مانگی دوو-دا، گەیشتووەتە 31 هەزار و 411 گرێبەست، هاوکات ژمارەی جیابوونەوەش گەیشتووەتە شەش هەزار و 392 حاڵەت.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، “بەغداد لە پێشەنگی لیستی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدایە، بەجۆرێک لە ناوچەی رەسافە، زیاتر لە پێنج هەزار هاوسەرگیری تۆمارکراوە و لە پلەی یەکەمدایە، ناوچەی کەرخیش، لە پێشەنگی لیستی حاڵەتەکانی جیابوونەوەدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌دوورى ده‌زانێت له‌ دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماردا، ڕێژه‌ى یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ببن. ئاسۆ…
Total
0
Share