نەجمەدینی غوڵامی: ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستان بژین

هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی رایدەگەیەنێت، “ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستاندا بژین”.

نەجمەدین غوڵامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “ئەو کەسانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستاندا بژین و رێزیان لێبگیرێت”.

باسی لەوەشکرد، “دەبێت گومانمان هەبێت لە کوردبوونی ئەو کەسانەی کە حاشا لە نەورۆز دەکەن، کە بووەتە سیمبولی نەتەوەی کورد و بە هەزاران کەس لەپێناویدا گیانیان بەخشیوە، نەورۆز تەنها بۆنەیەکە کە هەموو گەلی کورد لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بە كۆمەكی دارایی “فەڵەستینییەكانی 48” لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

توركیا، لەڕێگەی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48″، لە عەفرین مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئان دروستدەكات، ژمارەیەك فەڵەستینیی نیشتەجێی سوریاشی گواستوەتەوە…
Total
0
Share