كەمال محەمەد: كرێی كارەبای 24 كاتژمێری كەمترە لە كرێی مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی

وەزیری كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، كرێی كارەبای 24 كاتژمێری كەمترە لە كرێی مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی.

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لە پڕۆژەی رووناكیدا پارەیەكی كەمتر دەدەن لە پارەی مۆلیدە و دەبێت هەمووان لەگەڵ ئەو پڕۆژە بن و پشتیوان بن.

وەزیری كارەبای هەرێم وتیشی، لە پڕۆژەی رووناكیدا لەگەڵ ئەوەی بێدەنگە ژینگەش پیس نەكات، هاوڵاتی ئەو پارەیەی دەیدات زۆرترنییە لە كرێی مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گوندی سێکانیانی کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و تۆمەتبارێک روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

لە گوندی سێکانیانی کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و چەند چەکدارێک روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەموو خوێندکارێکی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی…
Total
0
Share