ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێکی دیکە مووچە وەردەگرن، کە ژمارەیان دەگاتە 13 وەزارەت و شوێن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی مانی شوبات بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی شوباتی 13 وەزارەت و شوێن دابەشدەکرێت، کە بریتین لە: (کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە”دیوان و لیواکان”، یەکەی 70 و 80، ب.پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن).

هەر بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ دوای دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە، کۆتایی بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟
كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت و بەشداربووان لەو خزمەتگوزارییە بێبەشدەكرێن بەبێ ئەوەی…
Total
0
Share