کارەبای سلێمانی: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا و سزای پێبژاردنیان بۆ ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردن و نەبوونی مۆڵەتی یاسایی هاوبەشیکردن، کارەبای 10 دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی لیژنەی دەستتێوەردانی (یەک)ەوە بە هاوکاری بەشی ئێشکگری هۆبەی کارەبای ناوەندی شار و پۆلیسی کارەبا ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشکنین لەتۆڕی دابەشکردنی کارەبای بازاڕی دارەسووتاوەکە 10 دوکان بەهۆی ئەنجامدانی کاری سەرپێچی بۆ سەر تۆڕی کارەبا و نەبونی مۆڵەتی یاسایی هاوبەشیکردن کارەباکەیان بڕدرا و بە پێبژاردن سزادران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی…
Total
0
Share