د. خالید شوانی: كەسوكاری شەهیدان لە كرێی دادیی دەبەخشرێن

وەك رێزێك بۆ قوربانیانی كەسوكاری شەهیدان و ساڵیادی قوربانیانی دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو، دكتۆر خالید شوانی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كەسوكاری شەهیدان دەركرد.

وەزارەتی دادی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، د. خالید شوانی ، وەزیری داد بڕیاری بەخشینی كەسوكاری شەهیدانی پلە یەك لە قوربانییەكانی رژێمی لەناوچوو لە كرێی خزمەتگوزارییە وەرگیراوەكان لە هەموو فەرمانگە دادییەكانی وەك پێشمەرگە، هێزە چەكدارەكان، حەشدی شەعبی و قوربانییەكانی دەستی تیرۆر دەركرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕیارە رێزگرتنە لە قوربانیدان و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر خێزانەكانیان و هەروەها جەختیشی لە ئاسانكاریی بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بە زووترین كات كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ دۆستانمان لە بەغداد لەبارەی سەرچاوەكانی وزە گفتوگۆ دەكەین و هەوڵدەدەین پێكەوە بە تێڕوانینێكی نوێوە كاربكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدرێژەی دیدارەكانیدا لە واشنتن، لەگەڵ كیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share