شەپۆلێکی گەرمای هاوینەیی روو لە تورکیا دەکات

لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرمای هاوینەیی روو لە تورکیا دەکات کە لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکە دووبارەنەبووەتەوە.

دەستەی کەشناسیی نیشتمانیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەی گەرمی لە شاری ئیستانبوڵ دەگاتە 28 پلەی سەدی، کە ئەم پلەیە لە مانگەکانی تەمموز و ئاب و ئەیلول شارەکە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە لەم کاتەدا پلەی گەرمی ئیستانبوڵ لەنێوان پێنج بۆ 12 پلەدایە پێشتر بەرزترین پلەی گەرمی لە ساڵی 1911 تۆمارکراوە کە 27.7 .پلە بووە، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ لەم کاتەدا پلەکانی گەرما بەو شێوەیە بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە نەبینیووە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەناراوەکانی دەریای رەش و ئەنقەرە و بەشێکی دیکە لە ناوچەکانی تورکیا دەگرێتەوە و تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبمەوە و پرسی ئیران تاوتوێدەکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەنیازە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە. ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان…
Total
0
Share