توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی خوێنبەخشین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
توێژەرانی پەیمانگەی فرانسیس کریک لە لەندەن توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە کە تێیدا نموونەی خوێنی 217 کەسیان وەرگرت کە زیاتر لە 100 جار خوێنیان بەخشیوە.
دوای پشکنینی خوێنی بەخشەرەکان، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، گۆڕانکاری لە بۆهێلی DNMT3A روویداوە، زیاتر لەو کەسانەی کە خوێنی کەمتریان بەخشیوە.
توێژەران دەڵێن، لەدوای هەر خوێنبەخشینێک رێژەی ئەو گۆڕانکارییە لە بۆهێڵەکەدا بۆ 50% زیاتر بووە، هۆکاری ئەمەش هۆرمۆنی epo بووە کە وادەکات خانەکان زیات نوێببنەوە دوای لەدەستدانی بڕێک خوێن لە جەستەدا.
بۆهێلی DNMT3A لە خوێندا دەبێتە هۆی رێگریکردن لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان، لەم رێگایەوە دەبێتە رێگری سەرەکی لە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن.
توێژەران جەختلەوەدەکەنەوە کە پێویستە توێژینەوەی زیاتر ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنجامی دڵخۆشکەرتر لەبارەیەوە.