بەهۆی بارانبارینەوە یەدەگی ئاوی عێراق 300 ملیۆن مەتر سێجا زیادیکردووە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە یەدەگی ئاو 300 ملیۆن مەتر سێجا زیادیکردووە.

عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو چەند شەپۆلە بارانەی ناوچەکەی گرتبووەوە، لەئێستادا یەدەگی ئاوی عێراق 300 ملیۆن مەتر سێجا لە بەنداو و سەرچاوە ئاوییەکاندا زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو چەند شەپۆلە بارانەی لە ماوەی رابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە سوودێکی زۆری بە جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ گەیاندووە، بەجۆرێک کە جوتیاران کەمترین جار زەوییە کشتوکاڵییەکانیان ئاوداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی بارانبارینەوە توانیومانە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکانماندا بەدەستبهێنین، هەروەها 200 ملیۆنی دیکەش لە دەریاچەی تەرتار و چەند سەرچاوەیەکی دیکە سوودی لێبینراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خۆبەخشمان لە هەڵەبجە پێگەیشت

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە خۆبەخشەی هەڵەبجە لە ئاگرەکەدا، گوزارشت لە قوربانیدان بۆ پاراستنی ژینگە…
Total
0
Share