حەیدەر عەبادی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردن تاوەکو رۆژی 25ی تشرینی دووەم ئەنجام نەدرێت.
حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسڕ لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاری و هەلومەرجە سیاسییەکانەوە، پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەکو 25ی تشرینی دووەم ئەنجام نەدرێت.
وتیشی، “پێویستە چۆن بەرەنگاری ت.ی.ر.ۆ.ر دەبینەوە، بەو جۆرەش بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە، بەڵام بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی زۆرجار بووەتە هۆی دروستبوونی چەندین قەیرانی سیاسیی جۆراوجۆر لە عێراقدا”.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوەشدا، کێشە لە سیستەمی خەرجی و داهاتی وڵاتدا هەیە و پێویستە ئەو خەرجییانەی گرنگ نین کەمبکرێنەوە و گرنگی بە بابەتی پێویستتر لە وڵاتەکەدا بدرێت.