لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقینەوە روویدا

لە ئاوەڕۆیەکی کەمپی زانکۆی تەکساس لە ئەمریکا، تەقینەوەیەک روویدا و بووەهۆی پچڕانی کارەبا.

پاش رووداوەکە، پۆلیسی ئەو زانکۆیە باری نائاسایی راگەیاند و بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، تەقینەوەکە کاریگەریی لەسەر چەند شوێنێکی ناو کەمپەکە هەبووە، وەک سەنتەری زانستە تەندروستییەکان و بینای سەرەکیی بەشی ئەندازیاری.

بەپێی راپۆرتی پۆلیس، هۆکاری تەقینەوەکە دزەکردنی غاز بووە و بەهۆیەوە کارەبای زانکۆکە پچڕاوە.

زانکۆکە ئاگادارییەکی بۆ خوێندکاران ناردووە و داوای لێکردون، ئەگەر لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا بن، بەزووترین کات شوێنەکانیان بەجێبهێڵن، هەروەها داوای لە خەڵک کردووە خۆیان لە کەمپەکە بەدووربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بڵاودەکاتەوە

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی بڵاودەکاتەوە. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share