وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کارەبای 24 کاتژمێرییەوە نزیکەی 400 مۆلیدە لە هەولێر کوژاونەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کارەبای 24 کاتژمێرییەوە نزیکەی 400 مۆلیدە لە هەولێر کوژاونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێرییەوە (رووناکی)  لە شاری هەولێر نزیکەی 400 مۆلیدەی ئەهلی کوژێنراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کاریگەرییەی لەلایەن 400 مۆلیدەکەوە لەسەر ژینگە بوونی دەبێت،  یەکسانە بە نەهێشتنی 60 هەزار بارهەڵگر لەسەر شەقامەکان.

هاوکات، کۆی گشتی ئەو گەڕەکانەی لە شاری هەولێر بەشداریان لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێریدا کردووە، 21 گەڕەک و 77 هەزار و 500 هاوبەشن، ژمارەی دانیشتوانیشیان دەگاتە 265 هەزار هاوڵاتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پاڵپشتیی داراییەوە بەڵێن بە خوێندكاران دەدات

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو…
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی پڕۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە. كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە، كە لە…
Total
0
Share