پاشماوەی پلاستیک مەترسی لەسەر خۆراکی 400 ملیۆن کەس دروستدەکات

توێژەرانی زانکۆیەکی چینی، لە توێژینەوەکیاندا ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە لە چەند ساڵی داهاتوودا پلاستیک مەترسی لەسەر خۆراکی 400 ملیۆن کەس دروستدەکات و زۆرترین مەترسییەکانیش لە کیشوەری ئاسیادایە.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی نانجینگی چینی، پاشماوەی پلاستیکی یەکێک دەبێت لەو هۆکارانەی کاریگەری نەرێنی لەسەر دابینکردنی خۆراک لە سەرتاسەری جیهاندا دروستدەکات، بۆیە پێشبینیدەکرێت لە 20 ساڵی داهاتوودا مەترسی لەسەر خۆراکی نزیکەی 400 ملیۆن کەس دروستبکات.

لە درێژەی توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، پاشماوە پلاستیکییەکان کاتێک لە ژینگەدا فڕێدەدرێن، رێگری لە بەرووبووم و رووەکەکان دەکەن لە سروشتدا گەشەبکەن و سوود لە تیشکی خۆر وەربگرن، هەربۆیە دەبێتە هۆی لەناوچوونیان و زیانیان بەردەکەوێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کیشوەری ئاسیا و وڵاتەکانی بەهۆی پاشماوەی پلاستیکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی بەرچاو پلاستیک هاوردە دەکەن و کەمترین بڕیان دەچێتە چوارچێوەی پڕۆژەی دووبارە بەکارهێنانەوە (ریسایکلین).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share